تەنها هەرێمێکی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵنەکراوە


هەرێمی " بنجشیر" کە بە " پێنج شێر " ناسراوە تاکە هەرێمی ئەفغانستانە نەکەتۆتە دەستی بزووتنەوەی تاڵیبان بەتایبەتی دوای دەستگرتن بەسەر کابولدا لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە.

" بنجشیر " یەکێکە لەو ٣٤ هەرێمەی ئەفغانستان کە لە ٩٨،٩% تاجیکین، ژمارەی دانیشتوانەکەی ١٥٠ هەزار کەسە.

لە ئێستادا هێزەکانی حکومەت و میلیشیا ناوخۆییەکان لەسەر سنور جێگیرکراون و دەبێتە ناوچەیەکی بەرگریکردن دژی تاڵیبان، ئەم هەرێمە ئەمە دووەمجارە رۆڵی بنکەی ئۆپۆزسیۆن ببینێت.

لە ساڵی ١٩٩٦ یشدا، هێزەکانی حکومەت و سەرۆکی ئەو دەمە برهان ئەلدین رەبانی دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی کابولی کرد، چوونە ئەوێ نەیانهێشت تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەو هەرێمە بکات.
 
ئاژانسی " سبوتنیک " بڵاویکردۆتەوە کە سەرکردەکانی بەرهەڵستکاران بڕیاریان داوە لەوێوە شەڕێکی گەورە دژی تاڵیبان بکەن، ئەمەش بە پشتبەستن بە ٢٠ بنکەی سەربازی کە لەو ناوچەیەدا هەیە، لە کاتێکدا ٢٠ ساڵ لەمەوپێش لەشەڕی دژی تاڵەبایندا تەنها ٨ بنکەی سەربازی لێبوو.

لەم هەرێمەدا مەزاری سەرکردەی ناسراوی ئەفغانستان ئەحمەد شا مەسعودی لێییە کە بە فەرماندەیەکی سیاسی و سەربازی دژی روسەکان هەژمار دەکرا، ئەحمەد شا مەسعود لە ٩ ی سێبتەمبەری ٢٠٠١ دا کوژرا.



AM:10:28:16/08/2021