بەرپرسێکی پێشووی رژێمی عێراق لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد


کەسایەتی دیاری کوردی رژێمی پێشووی عێراق، ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری سەرۆک عەشیرەتی زێباری لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری سەرۆک عەشیرەتی زێباری کە ١٩٧٧ – ١٩٨٠ ی سەردەمی رژێمی سەدامدا پارێزگاری سلێمانی بووە.
ئەرشەد محەمەد زێباری ساڵی ١٩٤٢ لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٦٤ کۆلێژی سەربازی تەواوکردووە. وەک فەرماندەیەکی سەربازی بەشداری شەڕی دژ بە ئێران و کوردی کردووە.

١٩٨٠ تا ٢٠٠٣ وەزیری دەوڵەت بووە لە بەغداد، لە ٢٠٠٣ پارتی ئازادی و دادپەروەریی دامەزراندووەو، ماوەیەکش موستەشاری فەوجە سووکەکانی بەعس بووە لە کوردستان. لەهەمان كات پلەی راویژكاری سەدام حسین بوو بۆ كاروباری كورد بە پلەی وەزیر.

ناکۆکیەکی مێژووییان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیدا هەیە، هەربۆیە لە سلێمانی ژیاوە.

دوای ماوەیەک لە رووخانی رژێم لە سلێمانی ژیاوە تۆ رۆژی کۆچکردنی.                                              
e



AM:11:53:16/08/2021