بزوتنەوەی تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ركرد

بزوتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ لە بڕیارێکی نوێدا لێبوردنی گشتی بۆ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ركرد و  داوا دەکات بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

رێكخراوی تاڵیبان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بڕیاردرا لێخۆشبوون بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانه‌ ده‌ربكرێت كه‌ له‌ حكومه‌تی ئه‌فغانستان پۆستیان هه‌بووه‌".

بزوتنەوەکە لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشیکردەوە،
 لێبوردن بۆ هەموان دەرکراوە و ده‌توانن كاری رۆژانه‌ی ئاسایی خۆیان له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت جێبه‌جێبكه‌ن، ئامانجیش له‌و بڕیاره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كار و چالاكیه‌كان و په‌كنه‌خستنی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانه‌.


AM:09:34:17/08/2021