لە قەرەهەنجیر کادیرێکی پارتی کوژرا

شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی قەرەهەنجیر کادیرێکی پارتی لە لایەن هێزێکی ئەمنی کوژرا. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی پارتی، کاتژمێر ١:١٥ خولەکی شەوی ڕابردوو هێزێکی دژەتیرۆر دەچنە شارۆچکەی قەرەهەنجیر، سەرەتا سەردانی بنکەی ئاسایشی شارۆچکەکە دەکەن، دواتر بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو کەس دەچنە گوندی بارزان، لەوێ کەسێک بەناوی (شاهۆ عەزیز) دەکوژرێت.
 
شاهۆ عەزیز، تەمەن ٤٢ ساڵ، باوکی چوار منداڵ بوو، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.


AM:10:45:19/08/2021