گەشتوگوزاری هەولێر هەلی کار بۆ دەرچوانی گەشتوگوزار لە زانکۆ، پەیمانگا، ئامادەیی گەشتیاری و بەشەکانی دیکەی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕەخسێنێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هولێر ئاگادارییەکی بڵاوكردەوە و دەڵێت" بەئامانجی دۆزینەوەی هەلی کار لەبنکە گەشتیارییەکانی شاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر لەژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی دامەزراندنی 30% کارمەندانی خۆماڵی لەبنکە گەشتیارییەکان هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی ڕاهێنان و ئامادەکردنی کارمەند بۆ هۆتێل و چێشتخانە و کۆمپانیاکان بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار".
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای تەواوکردنی خولەکە ئەو كەسانە دادەمەزرێندرێن و بڕوانامەی باوەڕپێکراو لە گەشتوگوزاری هەولێر وەردەگرن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەتوان لەڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو سەردانمان بکەن بۆ ناو تۆمارکردن لە گەڕەکی 32ی پاڕک پشت مزگەوتی جەودەت اسعدی.
مەرجەكان:
1.خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت.
2.تەمەنی لەنێوان18تا35ساڵ بێت.
3.دەرچووی ناوەندی بەسەرەوە بێت.
4.دەبێت بەڵێن بدات دوای تەواوکردنی خولەکە ئامادەی کارکردنی هەبێت لەبنکە گەشتیارییەکان.