لەسەر کوژرانی کادیرێکیان
پارتی بەفەرمی داوای رونکردنەوە لەیەکێتی دەکات



لەسەر کوژرانی کادیرێکی پارتی لەسنوری کەرکوک، پارتی چاوەڕوانی وەڵام و رونکردنەوەی یەکێتییەو داوای روونکردنەوە دەکات. 

دوێنێ شەو کادیری پارتی، شاهۆ عوسمان کە تەمەنی 42 ساڵە، لەگوندی بارزانی ناحیەی قەرەهەنجیر کوژرا، کاتێک هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەی بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو داواکراو.  

 وەک میدیاکانی پارتیی بڵاویان کردۆتەوە،پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو هێزە سەر بە دژە تیرۆری یەکێتی بووە، بەڵام تا ئێستا یەکێتی و دژە تیرۆر هیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.  

شاخەوان عەبدوڵا کادیری دیاری پارتی لە کەرکوک لە هەمان کاتدا کاندیدی ئەو حیزبەیە بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە  ڕاگەیاند "ئێمە وەک پارتی چاوەڕێی وەڵامی فەرمی و ڕوونکردنەوەین لە یەکێتی و دژە تیرۆرە، وەکو حیزبیش لەسەر خەتین چونکە ئەوە تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر کادێرێکی ئێمە کراوە دەمانەوێت هۆکارەکەی بزانین"  



AM:01:07:20/08/2021