لە عێراق ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ٢٠ هەزار کەس

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەش هەزارو ١٢١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٧ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ١٢١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و نۆ هەزار و ٢٢٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٨١٥ هەزار و ٤٩٧ كەس و لەوانە ٢٠ هەزار و ٢٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٤١ هەزار و ٨٧٠ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:02:20/08/2021