دوای ئەوەی چەند دەزگایەکی راگەیاند لە ئیسپانیا و بەریتانیا بڵاویان کردەوە کە لویس سوارێزی ئۆرۆگوایو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کردووە ، ئەمڕۆ ڕۆژنامەی گاردیانی ئینگلیزی ، بڵاوی کردەوە هێنانی سوارێز لە لیڤەرپوڵەوە بۆ بەرشلۆنە ٨٨ ملیۆن یۆرۆی تێچووە ، کە دەکاتە نزیکەی ٧٠ ، ملیۆن جونەی ئیستەرلینی، بەمەش گۆڵکاری یانەی لیڤەرپوڵ دەبێتە گرانترین بۆند لە مێژوی یانەی بەرشلۆنە ، کە پێشتر ئیبراهیمۆڤیچ بە گرانترین بۆند لە یانەی ئەیسی میلانەوە روی لە یانەی بەرشلۆنە کرد ، بەڵام سوارێز ٢٠ ملیۆن یۆرۆی لە ئیبراهیمۆڤیچ زیاترە.
ئا/ شاهۆ فایق