هاتوچۆى گەشتیارى لە دەروازەى پەروێزخان دەستى پێکردەوە

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەكەوە دەستیپێكردەوە". 

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەكەوە دەستیپێكردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلا و شارەكانی عێراق، ئێران لەئێوارەی ٢٠٢١/٨/١٦ەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە.

ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا گەشتكردن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێكردۆتەوەو هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەكەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.


PM:04:21:21/08/2021