هەپەگە، تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی تۆمەتبار دەکات

هێزەکانی پاراستنی گەل جارێکی تریش سووپای تورکیا تۆمەتبار دەکات کە پەنای بردۆتە بەر چەکی کیمیاوی لە کۆنترۆڵکردنی ئەو تونێل و ئەشکەوتانەی پەکەکە بۆ بەرگری دروستیکردوون.

لە راگەیەندراوێکدا هەپەگە چەندان تۆنێل و ئەشکەوت ئاشکرا دەکات کە لەلایەن سووپای تورکیا بە چەکی کیمیاوی هێرشی کردۆتەسەر بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە: 

سوپای داگیرکەری تورک ١٩ی ئەم مانگە، لە ناوچەی شاخێی وان، مەیدانی کاتۆ خەلیلا دوای بۆردومانی هێلیکۆپتەر و فڕۆکەکان، دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کرد، زانیارییەکان بە فراوانی دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.  

٢٠ی ئەم مانگە، کاتژمێر لەنێوان ٠٨:٠٠ بۆ ١٠:٣٠ خولەکی شەو، لە هێڵی قاشورا هێلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جوڵە کرد، هەمان کاتژمێر گوندەکانی کێستە، هرورێ، دەشیشێ، ئێدنێ، گۆڕەپانی کۆردینە، گردی زەندورا، قەڵای قومریی سەر بە ناحیەی کانی ماسێی ئامێدی لە بنکەکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران.  

  لە ١٩ی ئەم مانگەەوە سوپای داگیرکەری تورک تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەڵێ بۆردومان دەکات.  

٢٠ی ئەم مانگە، کاتژمێر تا ١٠:٠٠ تونێلەکانی شەڕ لە گردی سور بە تەقەمەنی و چەکی قورس بۆردومانکران.  

٢٠ی ئەم مانگە، کاتژمێر لەنێوان ١٠:٣٠ بۆ ٠٢:٣٠ لەدژی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی وەرخەڵی گازی کیمیاویی بەکارهێنرا، هەمان ڕۆژ لەنێوان کاتژمێر ٠٢:٣٠ ی دوانیوەڕۆ بۆ ٠١:٣٠ خولەکی شەو لەدژی تونێلەکانی شەڕ چەکی قورس و تەقەمەنی بەکارهێنرا.  
جموجووڵی درۆنەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامە.  

لە ڕاگەیەندراوەکەی ١٦ی ئەم مانگەدا بۆ ڕای گشتی ئاشکرامان کردبوو کە سوپای داگیرکەری تورک ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢١ لە ئەلکێی شرناخ ئۆپەڕاسیۆنێکی دەستپێکردبوو، لە هێرشی ئاسمانی قورسدا هاوڕێکانمان ژین رۆنی (دیجلە ئوزوم) بە قاڕەمانێتی شەڕی کردبوو و شەهید ببوو، لە شەڕدا هاوڕێمان گولگەش زیلان سەرحەد (گولگەش تاتلی) بریندار بووە و لە دەستی دوژمندایە. هاوڕێمان گولگەش لەگەڵ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی گەورە بووەتەوە، بەڵام سەری بۆ دوژمن دانەنەواندووە.  

  



PM:09:43:21/08/2021