شانەی قەیرانەكانی كەركوك لەبارەی کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمانگەکان بڕیارێکی نوێی دەرکرد و دەڵێت" پێویستە سەرجەم فەرمانبەران پابەندبن بە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا یان پشکنینی کۆرۆنا بکەن کە دەبێت ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بێت".
بەگوێرەی نوسراوێک کەواژۆی راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوکی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە باس لەوەکراوە، دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەکرێتەوە و تا کاتژمێر ٢:٤٥ خولەکی دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، پێویستە فەرمانبەر و هاوڵاتیان كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان پێبێت یان پشكنینی كۆرۆنا بکەن کە پێویستە ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بێت.
دەقی نوسراوەکە: