نەوەی نوێ بۆ بارزانی: گەر مەترسی دروستبێت هێزە چەکدارەکان بەرپرسەکان ناپارێزن

نەوەی نوێ لەسەر رای بارزانی لەبارەی هاوشێوەیی ئەفغانستان و هەرێمی کوردستان، ئەو بزووتنەوەیە دەڵێن " هەرێم و ئەفغانستان لەوەدا لەیەک دەچن کە ئەگەر مەترسی لەسەر وڵاتەکەیان دروست بێت، ئەوا هێزە چەکدارەکان بەرپرسەکانیان ناپارێزن".

نەوەی نوێ لە راگەیاندنێکدا لەبارەی پەیامەکەی بارزانی یەوە، لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " هەمومان دەزانین کە پێشمەرگە و تەواوی هێزە یٔەمنییەکان و هێزە چەکدارەکانی هەرێم مووچە لە کاتی خۆیدا وەرناگرن، وە یٔەگەر موچەیشیان بدرێتێ یٔەوا موچەکەیان زۆر کەمە، کاتێکیش پێشمەرگەیەک لە پێناو خاکەکەیدا شەهید دەبێت، یٔەوا کەس یٔاوڕ ناداتەوە لە خێزان و کەسوکارەکەی و ژیانیان بۆ مسۆگەر ناکەن. هەرچەندە خۆیان ماندوو دەکەن و گیانیان فیدا دەکەن، لەبەرامبەردا بەرپرسانی وڵات دەوڵەمەندتر دەبن و کۆشک و تەلار و باخەکانیان فراوانتر دەبن". 

دەقی راگەیەندراوەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:

"وەڵامێک لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ سەرۆکی پارتی و بەرپرسانی هەرێم”

ماوەی چەند رۆژێکە بەراوردێک لای بەشێک لە هاوڵاتییانی هەرێم و هەروەها بەشێک لە بەرپرسانی هەرێم دروست بووە، کە زۆرێک دۆخی هەرێم دەشوبهێنن بە دۆخی یٔەفغانستان، وە هەندێکیش پێیان وایە دۆخەکە جیاوازە و ناکرێت یٔەم بەراوردە بکرێت.

بەڵام پێویستە لایەنەکانی دەسەڵات یٔەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە یٔاخۆ لەچیدا دۆخی یٔەفغانستان و هەرێم لە یەک دەچن؟

بابەتی یٔەم بەراوردە یٔەوە نیە هێزی پێشمەرگە شەڕ ناکات، وە بابەتەکە یٔەوە نییە کە یٔاخۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە سوپای یٔەفغانیی دەچێت یان نا!

بەڵکو بابەتەکە یٔەوەیە چ سوپای یٔەفغانستان و چ هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێم لە گوزەرانێکی خراپدا ژیاون و دەژین.

هەردووکیان پێیانوایە پێویست ناکات شەڕ بکەن بۆ یٔەو بەرپرسانەی کە ژیانیان لە لوتکەی خۆشگوزەرانیدایە، لەکاتێکدا یٔەمان تەنانەت مووچەکەشیان پێنادرێت.

هەمومان دەزانین کە پێشمەرگە و تەواوی هێزە یٔەمنییەکان و هێزە چەکدارەکانی هەرێم مووچە لە کاتی خۆیدا وەرناگرن، وە یٔەگەر موچەیشیان بدرێتێ یٔەوا موچەکەیان زۆر کەمە، کاتێکیش پێشمەرگەیەک لە پێناو خاکەکەیدا شەهید دەبێت، یٔەوا کەس یٔاوڕ ناداتەوە لە خێزان و کەسوکارەکەی و ژیانیان بۆ مسۆگەر ناکەن. هەرچەندە خۆیان ماندوو دەکەن و گیانیان فیدا دەکەن، لەبەرامبەردا بەرپرسانی وڵات دەوڵەمەندتر دەبن و کۆشک و تەلار و باخەکانیان فراوانتر دەبن.

بۆیە هەرێم و یٔەفغانستان لەوەدا لە یەک دەچن کە یٔەگەر مەترسی لەسەر وڵاتەکەیان دروست بێت، یٔەوا هێزە چەکدارەکان بەرپرسەکانیان ناپارێزن.

هەروەها هێزە چەکدارەکان کاتێک وڵاتەکەیان دەپارێزن کە هەست بکەن وڵات وڵاتی یٔەمان و بەرپرسەکانیشیانە بە یەکسانی، نەک بۆ بەرپرسەکانیان بەهەشت بێت و بۆ یٔەمان وێرانە.

یٔەگەر دەتانەوێت مەترسیی لەسەر کوردستان نەهێڵن، یٔەوا خزمەتی خەڵک بکەن، خزمەتی پێشمەرگە بکەن، جیاوازیی لە نێوان ژیانی خۆتان و یٔەواندا کەم بکەنەوە. یٔینتیما لە لای تاک و هێزە چەکدارەکان بۆ نیشتیمان بەهێزتر و پتەوتر بکەن، رێزی دیموکراسی و هەڵبژاردن بگرن، رێزی میدیای یٔازاد، هەروەها یٔازادیی رادەربڕین، فرەڕەنگی و فرەڕای جیاواز بگرن. رێز لە یٔۆپۆزسیۆن و دەنگە جیاوازەکان بگرن، کوردستان بکەن بە نیشتیمانی هەمووان، نەک تەنها نیشتیمانی چەند بەرپرسێک بێت، یان نیشتیمانی چەند لایەنێک بێت.

بە رای نەوەی نوێ یٔەمە چارەسەرە، وە بەجێبەجێکردنی یٔەم خاڵانە وڵات ترسی نابێت و هەمووان دەیپارێزن لە کاتی بوونی مەترسییدا.

وە هەموان هەرێمەکەیان بە وڵاتی خۆیانی دەزانن و خێروبەرەکەتەکەشی بە خێروبەرەکەتی خۆیان دەزانن.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ



PM:10:11:22/08/2021