وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" سوودەكانی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت ئەوەیە كە ئەو كارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ ھاوڵاتییان".
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سوده‌كانی پێدانی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره‌بایه‌ی ون ده‌بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆ ھاوڵاتییان ده‌بێت و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش زیاد ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ی ٧٠%ی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌تی كاره‌با له كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی كاره‌با ده‌بن و موچه‌كه‌شیان كه‌رتی تایبه‌ت ده‌یدات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ركه‌وتنی پێدانی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت له پێوه‌ری زیره‌ك دایه، پێشتر له بۆردی ماڵان سه‌رپێچی ده‌كرا و ئێستا زه‌حمه‌ته سه‌رپێچی له پێوه‌ری زیره‌ك بكرێت، تا ئێستا زیاتر له (هه‌شت سه‌د و بیست و حه‌وت ھه‌زار) پێوه‌ری زیره‌ك به‌ستراون.
وه‌زیری كاره‌بای هەرێم باسی لەوەشکرد، له رۆژی ١٥ی (حوزه‌یران)ی ئه‌مساڵه‌وه، پێنج یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌هۆی پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه (صیانه) له كاركه‌وتن و بڕی پێدانی كاره‌با كه‌متر بوه، سه‌رۆكی حكومه‌تیش ٤٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خه‌رجكرد و دو یه‌كه گه‌ڕانه‌وه و ئه‌م رۆژانه‌ش سێیه‌م یه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و دۆخی كاره‌با باشتر ده‌بێت.
كه‌مال محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد، ئێستا ڕۆژانه ١٦ كاتژمێر كاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان و پلان ھه‌یه زیاتر بكرێت و ھه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش كاتژمێرێك زیاد بووە.