ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت" كه‌سانێك كه یه‌كگرتووبوون و ساڵانێكه كه‌ناریان گرتووه، هه‌لی بازاڕی هه‌ڵبژاردن ئه‌قۆزنه‌وه و خۆیان عه‌رزی حزبی ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌ن و ئه‌وانیش بێ په‌روا پێشوازیان لێ ئه‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی لەسەر ئه‌و كه‌سانه‌ی واز له حزبه‌كه‌یان ده‌هێنن بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه" ماوەیەكە كەسانێك كەیەكگرتووبوون و ساڵانێكە كەناریان گرتوە و هیچ پابەندیەكیان بەیەكگرتوەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوە و خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن و ئەوانیش بێ پەروا پێشوازیان لێ ئەكەن".
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو ده‌شڵێت" ئێمه له‌م وێستگه‌دا وێڕای نیگه‌رانی ئه‌م چاره‌نووسه بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی ساڵانێك هاوڕێ و هاوبیر بووین و له ماڵی یه‌كگرتوودا بوونه‌ته خاوه‌نی پۆست و پله‌ی زانستی و ئیداری وحیزبی، ده‌خوازین عاقبه‌تیان به‌خێر بگه‌ڕێ".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ركابه‌رو دۆستانی یه‌كگرتوو دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه كاروانی شكۆداری چاكسازی و میانڕه‌وی یه‌كگرتوو به‌م سیناریۆیانه زیان ناكات و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ و دڵقایمتر ده‌بێ و به‌رده‌وامه و سه‌دان گه‌نجی خوێنده‌وار و خوێنگه‌رمی ئاماده‌یه بۆ جێگه‌یان.