ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە
چەند هاوەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە و تا ئێستا نازانرێت ئەو گوولە هاوەنانە لە کوێوە ئاراستە کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە چەند هاوەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر لە نزیک قوشتەپە لە گوندەکانی (دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە، عەلیاوا، تەتەراوە و باشتەپە) کەوتنە خوارەوە و هاوەنەکان هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبووە.
تا ئێستا نازانرێت ئەو گوولە هاوەنانە لە کوێوە ئاراستەی شارەکە کراوە، هاوکات لە ئێستاشدا تیمەکانی ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوە.