کۆتایی شەپۆلی گەرمای ئەم هاوینە راگەیەندرا

ئەو شەپۆلی گەرمایەی کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکردووە، بە دوا شەپۆلی هاوینی ئەمساڵ هەژمار دەکرێت و تا ٣ ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تا سێ ئەیلول پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان لە نزیک ٤٥ پلەی سیرزییەوە دەبێت.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە دوای ٣ ی ئەیلولەوە کۆتایی بەم شەپۆلە دێت و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ کەمتر لە ٤٠ پلە دادەبەزێت.




PM:11:16:24/08/2021