لیوا درید نورەدین موختار بەڕێوەبەری گشتی پشکنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کۆچیی دوایی کرد.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پرسەنامەیەکدا نووسیوویەتی " به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (لیوا درید نوره‌دین موختار) بەڕێوەبەری گشتیی پشکنین و بەدواداچوونی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان-مان پێگه‌یشت".
لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت "لیوا درید كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و خاوەنی مێژوێکی پڕ سەروەری بووه له شاره‌كه‌مان و خزمەتێکی زۆری بواری لێکۆڵینەوە و پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆی کردووە و یەکەمین دامەزرێنەری کۆلێژی پۆلیس بوو لەسه‌ر ئاستی هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیس بوو لە چەندین شار و شوێنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، به‌مبۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و كه‌سوكار و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین".
تا ئێستا هۆکاری گیان لە دەستدانەکەی رانەگەیەندراوە.