هەولێر.. دوو برا دەکوژرێن و ئۆتۆمبیلەکەشیان دەسووتێنرێت( وێنەکانیان ببینە )

لە سنوری قەزای خەبات لە هەولێر دوو برا دەکوژرێن، پۆلیسی هەولێریش ناسنامەی بکوژی ئەو دوو برایە ئاشکرا دەکات.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمرۆ چوار شەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد "ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە بەبوونی رووداوی کوشتن لەسنوری قەزای خەبات ناحیەی سێبیران گوندی قەڵاچۆغان".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەستبەجێ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونەتە شوێنی رووداوەکەو دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و لەئەنجامدا دەرکەوتووە کە دوو برا کوژراووەکە کە ناوەکانین (ڕێناس ستار خدر) و (رەنجدەر ستار خدر).

لە راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی هەولێر ناسنامەی بکوژەکە دیاریکراوە کە (ی.ق.ع)ە و ناسیاوی دوو کوژراوەکەن و هۆکاری کووشتەنەکەش کێشەی کۆمەڵایەتیییە. 

ئەو دوو برایە کە خێزانیان هەیەو منداڵدارن، کارمەندی فڕۆکەخانەی هەولێربوون و لەکاتی گەڕانەوەیان لە دەوامەوە بۆ ماڵەوە لەرێگە تەقەیان لێکراوە و کوژراوون.



PM:06:52:25/08/2021