هەفتەی ئایندە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی چەند شوێنێکی تر بۆ مانگی هەشت بەبێ‌ لێبڕین دابەشبکات. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەازرەتی دارایی  و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سەرەتاى هەفتەى داهاتوو مووچەى یەکەکانى ٧٠ و ٨٠ى هێزەکانى پێشمەرگە دابەشدەکرێت و دواى ئەوەش مووچەى وەزارەتى دارایى".

هاوکات بڕیارە سبه‌ینێ پێنج شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ موچه‌ی مانگی(هەشت)ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕێن دابەشبکرێت.  


PM:09:00:25/08/2021