ماکرۆن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی فەڕەنسا لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات. 

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا (ئیلێزێ) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی ئایندە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە سەردانەکەدا ماکرۆن چاوی بەبەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەکەوێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی فەڕەنسا لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا سەردانی بەغداد دەکات و لە لوتکەی بەغداد بەشداری دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە. 

بڕیارە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێ لە کۆتایی ئەم هەفتە لە بەغداد بەڕێوەبچێت و هەریەک لە سەرۆکانی ئێران و تورکیا و میسر و ئوردن و شای سعودیە بەشدار دەبن. 


PM:10:01:25/08/2021