بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڕانی ئاوی لە زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی و قەزاو ناحیەکان راگەیاند، ئەویش بەهۆی بڕانی کارەبانی پرۆژەی ئاوی دووەمی دووکانەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بەهۆی بڕانی کارەبا لە سەعات ۱۲ شەوەوە لە پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان سلێمانی کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەکە دروست بوە بەوهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و ئەڵلایی و بازیان پیرەمەگروون وەستاوە ، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی کارکردن و چاکردنن تا بەزووترین کات دابەشکردنی ئاو دەست پێ بکاتەوە ، داوا لەهاووڵاتیانی ئازیز دەکەین ئاگادار بن و دەست بە ئاوەوە بگرن .