وەزارەتی بازرگانی هەرێم لەبارەی دابەزینی نرخی ئارد ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی بەردەوامی دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد لە بازاڕەکان تا ئاستی گەیاندنی بە نرخی پێشوو".
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" نەسرین محەمەد، دانهوێڵهی سلێمانی بە هاوکاری لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی سلێمانی و سەندیکای فڕن و نانەواکان هەستاون بە تاقیکردنەوەی ئەو ئاردەی کە لە بەشە خۆراکی ئەم مانگەدا لە بریکارەکانی خۆراک بەسەر هاوڵاتییان دابەش کراوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" نموونەی ئاردەکە کراوە بە نان و نانی زۆر جوانی لێ دروست بووە و خاوەن فڕنەکان خواستی زۆریان لەسەر بووە".
ڕوونیشیکردەوە، نرخی فەردەی ئارد لە شاری سلێمانی دابەزیوە بۆ ٢٣ هەزار دینار و هەوڵەکانی وەزارەتەکە لەپێناو زیاتر دابەزینی نرخی ئارد تا گەیشتنی بە ئاستی نرخی پێشوو، بەردەوام دەبێت.