دوو تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی کابوک روویدا
بەدەیان کەس کوژراون‌و بریندارن، ١٢ ئەمەریکی کوژران( نوێکراوەتەوە)

‌وێنەیەکی دوای ساتی تەقەینەوەکە

وەک دەزگای سیخوڕیەکانی ئەمەریکا لە دوێنێوە پێشبینیان دەکرد، ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی کابول روویدا، یەکێکیان خۆکوژی بووەو تا ئێستا زانیارییەکان لەسەر قوربانییەکان رۆشن نین، کەناڵی ئەلجزیرە دەڵێن: ٤٠ کەس کوژراوە، میدیاکانی تر باسی ١٨ کوژراو دەکەن، ١٢ سەربازی ئەمەریکی کوژراون کە یەکێکیان پزیشکە.

کەناڵی سکای نیوز و ئەلعەرەبییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ١٨ کەس گیانیان لە دەستداوەو ٦٠ کەسی تریش بریندارن و تەقینەوەکان خەڵکی مەدەنی کرانە ئامانج، ه سەرچاوە ئەمەریکییەکان باس لە کورژرانی ١٢ سەربازی ئەمەریکی کوژراون کە یەکێکیان پزیشکە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٤ سەربازی ئەمەریکی لە نێو کوژراوەکاندان و ٣ تریش برینداربوون.

بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشەکەی سەر کابل مەحکوم دەکەن و بەکارێکێ " تیرۆریستی" ناوزەدی دەکەن.

هاوکات دەشڵێن" ئەم تەقینەوەیە بەهۆی هەبوونی هێزە بیانییەکانەوە ئەنجامدراوە".

هەروەها باس لەوەش دەکەن کە شوێنی تەقینەوەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمەریکادا بووە.



PM:09:34:26/08/2021