پەروەردەی سلێمانی ئاگاداریەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوەو داوا دەکات پێداچوونەوە بە کەم و کوڕی میلاکاتی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەرانتان بکەن.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
داواکارین بەپەلە لەڕێگەی بەکارھێنەری قوتابخانەکانتانەوە پێداچوونەوە بە کەم و کوڕی میلاکاتی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەرانتان بکەن لە سیستمی e-parwarda چوونکە لەماوەیەکی نزیکدا زیادکردن و سڕینەوەی زانیاری ڕادەگیرێت بۆ ھەر کەم و کوڕیەک قوتابخانەکان بەرپرسار دەبن .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی