هەپەگە: سوپای‌ توركیا زۆرینەی هێرشەکانی بەچەکی کیمیاوی ئەنجامدەدات

ئەمشەو ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سوپای‌ توركیا لەبەرامبەر بەرخۆدانی گەریلادا تەنگەتاو بووە و زۆرینەی هێرشەکانی بەچەکی کیمیاوی ئەنجامدەدات". 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە: 

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپدا:

ڕۆژی ٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٠:٥٠ خولەکی بەیانیی هێزەکانمان بە چەکی قورسەوە داگیرکەرانی سەر گردی شەهید سەرخوەبوونیان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا ئامانجی دیاریکراو بە سەرکەوتووانە پێکێندرا.

هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٠٦:٤٠ خولەکی ئێوارە هێزەکانمان لە گۆڕەپانی چیای ڕەش، دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا فڕۆکەکە خرایە خوارەوە و ئەوەی دیکە ناچار بوو ناوچەکە بەجێ بهێڵێت.

لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی سۆر و وەرخەلێ لە هەرێمی ئاڤاشین؛

سوپای داگیرکەری تورک بە هۆی ئەوەی کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل و گردی سۆردا لە بەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانماندا تەنگەتاو وون، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی هەوڵ دەدەن هێزەکانمان تێکبشکێنن.

ڕۆژی ٢٦ی ئاب کاتژمێر نێوان ٠٥:٠٠ ئێوارە تا ١١:٤٥ خولەکی شەو و ڕۆژی ٢٧ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی بە چەکی کیمیاویی و تەقەمەنییەوە هێرش کرایە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەرخەل، هێزە داگیرکەرەکان سەرەڕای ئەنجامدانی تاوانی شەڕ، بەڵام دیسان نەیانتوانی لە بەرامبەر بەرخۆدانی هێزەکانماندا هیچ سەرکەوتنێک بەدەست بهێنن.

ڕۆژی ٢٥ی ئاب، کاتژمێر ٠٦:٠٠ تا ١٠:٤٥ خولەکی شەو داگیرکەران بە تەقەمەنی و گازی کیمیاوییەوە بۆردوومانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل-یان کرد و پاش ئەوە هەوڵی پێشڕەوییان دا، بەڵام بە هۆی بەرخۆدانی گەریلاوە نەیانتوانی بە ئامانجەکەیان بگەن.

لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆداندا جموجوڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی سیخوڕیی بەردەوامە.

ڕۆژی ٢٦ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٣٠ تا ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە، گۆڕەپانی کارکەر لە هەرێمی زاپ لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا.

ڕۆژی ٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٠، گۆڕەپانی کونیشکای هەرێمی زاپ بۆردوومان کرا.

ڕۆژی ٢٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٠:٣٠ گۆڕەپانی کەندەکۆڵی هەرێمی خنێرە و دەوروبەری گۆڕستانی شەهید شەریف لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە سێ جار بۆردوومان کرا. 


PM:08:12:27/08/2021