بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرما بەرزتر دەبیتەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەوە دەخاتەڕوو، " لە ڕۆژی شەممەوە بە شێوەیەکی گشتی بەرزترین پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد لە گەڵ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆدا بە (٢-٣) پلەو، لە نێوان هەر دوو ڕۆژێک جیاوازیەکی کەم دەبێت لە پلەکانی گەرما. "
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەم گەرمایە تا ٢ ی ئەیلول بەردەوام بێت.