بەغدا.. کۆنگرەی هاوکاری‌و هاوبەشی بە بەشداری وڵاتانی دراوسێی عێراق دەستپێدەکات


بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی ئاب کۆنگرەی هاوکاری و هاوبەشی وڵاتان دراوسێی عێراق لە بەغدا دەست بەکارەکانی بکات بە بەشداری وڵاتانی دراوسێی عێراق.

یەکێک لەو سەرکردانەی پێش سەرکردەکانی ناوچەکە گەیشتە بەغدا، سەرۆکی فەرەنسا ماکۆرۆن بوو کە لە دوێنێ شەوەوە گەیشتۆتە بەغداو بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

هەروەها ئەمڕۆ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و، پادشانی ئوردون مەلیک عەبدوڵا و، تەمیم بن حەمەد ئەلسانی ئەمیری قەتەر و، محەمەد بن راشد جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و، سەباح خالد سەباح سەرۆک وەزیرانی کویت و، چاویش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا و، حسین ئەمیر عەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران، گەیشتنە بەغداو بڕیارە پاش کەمێکی دی کۆبوونەوەی لوتکەی هاوکاری و هاوبەشی دەستپێبکات.

هەر لەمیانەی گەیشتنی ئەم وەفدانە بەرهەم ساڵح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ماکرۆن وتی" پێمان وایە کۆنگرەکە دەبێتە ھۆکارێکی باش بۆ هاوکاری لەپێناو کەمکردنەوەی گرژی و قەیرانەکانی ناوچەکە، ھەروەک چۆن دەبێتە مایەی پشتیوانی لە ھێنانەکایەوەی دیالۆگی بونیاتنەرانە، ئاماژەی بەوەشکرد بەشداری بەرفراوانی سەرکردەی وڵاتان ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بەلای وڵاتان".

ماکرۆنی سەرۆکی ئەمەریکاش رایگەیاند" فەرەنسا یارمەتیی عێراق دەدات لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی بەردەمی، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند ساڵی رابردوودا بە چەندین شێوە یارمەتی عێراقمان داوە".




PM:12:15:28/08/2021