ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی چوونە دەرەوەی لاهور جەنگی بۆ دەرەوەی وڵات دواین زانیاری ئاشکرادەکات

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر چوونە دەرەوەی لاهور شێخ جەنگی بۆ دەرەوەی وڵات دواین زانیاری ئاشکرادەکات. 

حامیدی حاجی غالب ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاند" دوێنی سەردانی لاهور شێخ جەنگی مان کرد و داوامان لێکرد، بۆ ئەوەی هیچ گرفتێک دروست نەبێت، بڕواتە دەرەوەی سلێمانی، لە وەلامدا وتی بیری لێدەکەمەوە".

وتیشی" دواتر سەردانی بافڶ تاڵەبانیمان کرد، داوامان لێکرد با لاهور شێخ جەنگی بڕواتە دەرەوەی سلێمانی و هیچ کێشەیەک روونەدات لەبەر پاراستنی ئارامی سلێمانی، بەڵام  ووتی بە لاهور بڵێن بڕواتە دەرەوەی عێراق نەک سلێمانی". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە تەلەفۆن پەیامەکەمان بە لاهور شێخ جەنگی گەیاند، وتی وەڵامتان ئەدەمەوە و دوێنێ هەینی تەلەفۆنی بۆ کردینەوە و وتی من ئەو بڕیارانەی ئەوان داویانە جێبەجێی ناکەم.


PM:04:46:28/08/2021