لیژنەی پێوەری زیرەكی کارەبا لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

لیژنەی پێوەری زیرەك لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداری ئەو هاوبەشانە دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و کێشەی کوژاندنەوەی کارەبایان هەیە. 

لیژنەی پێوەری زیرەكی کارەبا لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوبەشانی پێوەری زیرەك ئاگادار دەكاتەوە، كە كێشەی كوژاندنەوەی كارەبایان هەیە، بەر لەوەی پەیوەندی بە چاككردنەوەی كارەبا یان سەنتەری پەیوەندی بكات. 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە ژمارەی كۆدەكەی سەر بۆردی پێوەری زیرەك كە بە پیتی E دەست پێدەكات لەگەڵ ناوی هاوبەشی كارەباكە، یاخود هەژمارەكەی لابێت و لەكاتی پەیوەندییەكە ئەو ژمارەیان پێ بدات، هەروەها ئەگەر پسولەی كارەبای پێوەری زیرەكیشی بۆ هاتبێتەوە ئەوا ژمارەی هەژماری پێوەرەكە لەسەر پسووڵەكە هەیە، بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەر كردنی گرفتەكەی. 


AM:09:05:29/08/2021