وادەی کۆتایهاتنی شەپۆلی گەرما ڕاگەیەندرا

شارەزایەکی کەشناسی هەرێم، پێشبینی دەکات لە رۆژی سێشەممەوە پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوە بچن و تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت. 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەی دووشەمە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرم لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئەمڕۆ بەجێگیری دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٤ پلە، ھەولێر ٤٥ پلە، دھۆک ٤٤ پلە، ھەڵەبجە ٤٤ پلە، کەرکوک ٤٧ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٤٧ تا ٤٩ پلەی سیلیزی دەبێت".   

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە، دوو سبەی قۆناغی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و تا کۆتای ھەفتە بەرێژەی ١ تا ٢ پلە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەش کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات.


PM:09:33:29/08/2021