بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی دەرچوانی پۆلی (١٢) ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەی ئاگادار دەکاتەوە کە ڕەگەزنامەیان نییە سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی بکەن بەبێ نۆرە مامەڵەیان بۆ ئەنجام دەدەن. 

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی شاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە، کە ڕەگەزنامەیان نیە و تا ئێستا دەریاننەھێناوە بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان پشتگیری خویندنگاکانیان ببەن و سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی بکەن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبێ سەرە کارتی نیشتیمانیان بۆ دەکرێت، بە مەرجێک پشتگیری خویندنگاکانیان پێ بێت.


AM:12:01:30/08/2021