به‌رپرسێكى پارتى وازهێنانی خۆی لە حزبەکەی ڕاگەیاند

به‌هجه‌ت ره‌حمان، ئه‌ندامى لقى ١٢ى پارتى له‌ هه‌ڵەبجه‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا وازهێنانی خۆی لە حزبەکەی راگه‌یاند و دەڵێت" لە دواى ٣٨ ساڵ كاركردنم له‌ناو ریزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه‌". 

به‌هجه‌ت ره‌حمان، ئه‌ندامى لقى ١٢ى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌ڕه‌ى تایبەتی خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌" حەزم کرد سەرجەم برادەران و خزمان و ئازیزانم بزانن کە لەنوسینی ئەم بابەتەوە هیچ پەیوەندییەکم بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نەماوە هەر بۆیەش لەم فەیسبوکەی خۆمەوە دام بەزاند تاهەمولایەک بزانێت بەهیچ شێوازێک دوورونزیک پەیوەندیم بەپارتییەوە نەماوە کەمن لە ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندیم بەڕیزەکانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی پارتیەوەکردووە بومەتە سەرپەرشتی ئەوڕێکخراوە". 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەناوی خوای گەورە

 بۆ زۆربەڕێز لقی 12 پارتی دیموکراتی کوردستان

 ب/وازهێنان 

حەزم کرد سەرجەم برادەران وخزمان وئازیزانم بزانن کە لەنوسینی ئەم بابەتەوە هیچ پەیوەندییەکم بەپارتی دیمو کراتی کوردوستانەوە نەماوە هەربۆیەش لەم فەیسبوکەی خۆمەوە دام بەزاند تاهەمولایەک بزانێت بەهیچ شێوازێک دوورونزیک پەیوەندیم بەپارتییەوەنەماوە کەمن لە ساڵی 1984پەیوەندیم بەڕیزەکانی یەکێتی قوتابیان ولاوانی پارتیەوەکردووە  بومەتە سەرپەرشتی ئەوڕێکخراوە .

وەلەساڵی1986تاساڵی1988لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەسگیر کرام و توشی گەورەترین ئازاروئەشکەنجەو داماوی وماڵ وێرانی بووم و دواتریش دوای ڕاپەڕین ماوەی چەندین ساڵ لەساڵی1993 بەرپرسی ناوچەی قوتابیان ولاوانی پارتی بووم لەهەورامان دواتریش بوومەتەکارگێڕی لقی هەڵەبجەی یەکێتی قوتابیان و بەنهێنی سەرپەرشتی لقەکەم دەکرد لەهەڵەبجەوهەورامان پاشان دوای گەڕانەوەی لقی  12بوومە ئەندام مەکتەبی لق هەمووپلەکانم بڕی هەتائێستاش ئەندام مەکتەبی لقم 

وەلەخانەوادەیەکی کورد پەروەرین 43کەس لەخێزانەکەم لەناوڕێکخستنەکانی پارتیداین بەشاهیدی هەموو لایەک بەڵام لەوساتەوەتائێستا پارتی بوونم بوەتە مایەی دواکەوتنم لەژینم و ژیانم بەڵام من هەرشانازیم پێوەکردووە بەڵام زۆزۆربەداخەوە بەرپرسان ڕۆژێک لەڕۆژان ئاگایان لەموعاناتو ژیانوتەندروستی ودواکەوتنم لەژیانم نەبووە بۆئەم مەبەستە بڕیارم دادەس کێشانەوەو وازهێنانم لەپارتی دیموکراتی کوردوستان ڕابگەیەنم  لەم ساتەوە  بەداوای لێبوردن بۆسەرجەم هاوڕێیانم کە بەبۆنەی پارتی بونمەوەخوانەخواستە دڵیان لەمن گەردی گرتبێت  وەهەرلێرەشەوەچاوی هەموتان ماچ دەکەم لەکۆمێنتەکانتان شتی نەشیاونەنوسن چونکە لەژیانمدا نەبومەتە مایەی ئەوەی دڵی یەک کەس لەخۆم بڕەنجێنم

لەگەڵ ڕێزم ..


PM:01:06:30/08/2021