سەرکردەیەکی ناسراوی پێشووتری رژێمی بەعس و یەکێک لە وەزیرەکانی سەردەمی سەدام حسێن کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لەتیف نسەیف جاسم لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى بەغداد لە تەمەنى ٨٠ ساڵیدا و دواى ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشى گیانی لەدەستدا.
لەتیف نسەیف جاسم، لە ساڵى ١٩٧٤ بەڕێوبەرى رادیۆ و تەلەفزیۆنى عێراق بوو و دواتر لە چەندین پۆستى وەزاریدا لە وەزارەتەکانى کشتوکاڵ و رۆشنبیرى و راگەیاندن کارى کردووە و لە سەردەمى رژێمى بەعسیشدا ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى حزبى بەعس بوو.
ناوبراو یەکێکبووە لە داواکراوەکانی حزبی بەعس لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣ و هەر لەو ساڵەشدا دەستگیرکرا و لە ساڵی ٢٠٠٩ حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.