وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی گەشتی هاوڵاتیان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری نوێی لەبارەی گەشتی هاوڵاتیانەوە دەرکرد و دەڵێت" ڕێگە بە گەشتکردنەوەی هاوڵاتیانی عێراقی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هیندستان دەدرێت". 

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ نوسراوێکدا دوو بڕیاری نوێی دەرکرد و تیایدا بڕیاریدا، رێگه‌ به‌ گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی هیندستان ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی (PCR) بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان له‌و شوێنه‌ كه‌ره‌نتین بكرێن.

لە خاڵێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە" رێگەدان بە هاتنە ژورەوەی كەسانی بیانی و ئەوانەی لەدوای ١ی تەمووزی ئەمساڵ سەردانی وڵاتی هیندستانیان كردوە، رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە". 

دەقی بڕیارەکان: 


PM:05:50:30/08/2021