محەمەدی حاجی مەحمود: (٣١)ی ئاب ئەو تاوانە گەورەیەم دێنێتەوە بەرچاو كە پارتی بەرامبەر میللەتەكەمان ئەنجامیدا

 سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پارتی ساڵێك بەر لەو رۆژە چەكی لە حكومەتی عێراق وەرگرت، كۆمەڵێك دەبابەی بەرازیلی‌ و مودەرەعەی وەرگرت‌ و دەیشیووت ئەو دەبابانەمان لە ئۆكرانیا كڕیوە". 

ئەمڕۆ سێشەممە محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لە یادی ٣١ی ئابدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" كە دەڵێن ٣١ی ئاب ئەو رۆژەم دێتەوە یاد كەدەبابە لەهەر چوار لاوە پەلاماری هەولێری دەداو هەولێرو عەینكاوەش تۆپباران دەكران، ژن‌ و منداڵ‌ و خەڵكی بێتاوان بەر تۆپ‌ و گوللە و مەدفەعی حكومەتی بەعس دەكەوتن، خەڵك سەری لێشێوابوو، رایدەكرد، هەڵدەهات، ئافرەتم بەبرینداری دەبینی لەسەر جادەی شەست مەتری كەوتبوو، كەدەڵێن ٣١ی ئاب، ئەو ڕۆژەم دێتەوە یاد كە دەبابە لەچوار لاوە پەلاماری هەولێری دەدا". 

هەروەها سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، سیویەكی ئاب شتێكی كتوپڕ نەبوو، پارتی ساڵێك بەر لەو رۆژە چەكی لە حكومەتی عێراق وەرگرت، كۆمەڵێك دەبابەی بەرازیلی‌ و مودەرەعەی وەرگرت‌ و دەیشیووت ئەو دەبابانەمان لە ئۆكرانیا كڕیوە، بەڵام ئەندامێكی لیژنەمەركەزییان بەمنی وت كە لەبەغداد هێناومانە و ئەگەر تۆش دەتەوێت بۆت دەكڕین. 


PM:04:35:31/08/2021