ڕێواز فایەق: هەشت ساڵە حكومەت پرۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢١ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی وەرزی پایزی دەستپێکردەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند" ماوەی هەشت ساڵە حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە". 

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد" ماوەی هەشت ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردوە، کە ئەوەش جێگەی نیگەرانیە". 

هەروەها سەرۆکی پەرلەمان باسی لەوەشکرد، پێویست ناكات لە ژێر هیچ پاساوێك ناردنی پرۆژەیاسای بودجە لەوە زیاتر دوابخرێت، بۆیە داوا دەكەین حكومەت پرۆژەكە ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكات.

ئەمڕۆ دوای یەک مانگ لە وەرگرتنی پشوو کۆبونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی كوردستان و چەند پێشنیازە یاسایەکی دیکە بکرێت.


PM:01:45:01/09/2021