بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" له یاسای عێراقیدا منداڵ ئه‌گه‌ر باوک یا دایکی نەزانراو بێت هیچ ڕێگرییەک نیه که پێناسی هه‌بێت، ئەوەش لەکاردانەوەى راگەیاندنى کەمپینى (ناوی من ناوی دایکمە)".
عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق عەلی بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی دەربارەی کەمپینی (ناوی من ناوی دایکمە) بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ڕایگەیاند" ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵێک به‌تایبه‌تی هه‌ندێک ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌و پرۆژه‌یان راگه‌یاندووه و پێیان وایه ده‌بێت یاسای کارتی نیشتیمانی ژماره (3)ی ساڵی 2016 هه‌مواربکرێته‌وه، وه‌ک ده‌زانرێت به‌پێی کۆمه‌ڵگه‌کان یاساکانیش ده‌گۆڕدرێت، ئێمه له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتیدا له عیراق ده‌ژین ئه‌و حاڵه‌تانه لای ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه، هیچ حاڵه‌تێکی له‌وجۆره‌مان نییه که چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرابێته‌وه، هیچ منداڵێک نییه له سنووری ئێمه که له عیراقدا دۆزرابێته‌وه و له‌عێراق له‌دایک بووبێت تۆمارنه‌کرابێت و پێناسی نه‌بێت، پێم سه‌یره منیش ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی به‌دواداچوونم کرد له ڕاگه‌یاندن پێیان وایه ده‌ڵێن 350 منداڵ له‌سنووری یه‌کێک له پارێزگاکانی عیراق تائێستا بێ پێناسه‌ن ئه‌مه شتی وانابێت چونکه یاسای عیراقی چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه دۆزیوه‌ته‌وه، ئێمه ئه‌گه‌ر بێنه‌سه‌رئه‌وه ئه‌و به‌ڕێزانه دیاره ئه‌وان له‌ڕووی جێنده‌رییه‌وه له‌ڕووی یه‌کسانی مافی ژن و مێرده‌وه سه‌یری ئه‌وه ده‌که‌ن که منداڵ به‌ناوی دایکه‌وه بکرێت یان به‌ناوی باوکه‌وه".
عەقیدی مافپەروەرفازڵ فائق ئەوەشی وت، پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی ئێستا کە ده‌رده‌کرێت، منیاڵه‌که نه به‌ناوی دایکه‌وه‌یه و نه به‌ناوی باوکه‌وه‌یه بۆنموونه نوسراوه (الاسم-ناو (فازڵ)، له‌خواره‌وه ناوی باوک و باپیر(اسم الاب والجد) نوسراوه، له‌خواریشه‌وه هه‌مان شت نوسراوه ناوی دایک و باپیر واته یاسا مافه‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی داوه به‌هه‌ردووکیان به‌ڵام که له‌ده‌ره‌وه یان له نوسیندا به‌ناوی باوکه‌وه ده‌نوسرێت ئه‌مه‌یان شتێکه یاسا رێگه‌ی پێداوه، ئێمه ده‌ستورمان هه‌یه له عیراق له‌مادده‌ی (2) ی ده‌ستوور بڕگه‌ی یه‌که‌م (أ) ده‌ڵێت نابێت هیچ یاسایه‌ک ده‌ربچێت که پێچه‌وانه‌بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ما نه‌گۆڕه‌کانی حوکمی ئیسلامدا، واته نابێت یاسایه‌ک ده‌ربچێت دژ بێت به بنه‌مانه‌گۆڕه‌کانی حوکمی ئیسلامی بێت، بۆنموونه له سوره‌تی (الاحزاب) له ئایه‌تی (5) دا ده‌فه‌رموێت (ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ) واته به‌ناوی باوکیان بانگیان بکه‌ن.
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی ئاماژەی بە یاسا کارپێکراوەکان کرد لە عیراق بۆ ناو و ناسنامە لەو روەوە دەڵێت" ئێمه کۆمه‌ڵێک یاسا و رێنمایمان هه‌یه له کاروباری شارستانی و کارتی نیشتیمانی واته سیسته‌می شارستانی\ مه‌ده‌نی کاری پێده‌که‌ین یه‌کێک له یاسایه‌کان کە یاسایه‌کی کاریگه‌ر و گرنگه له عیراقدا یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی 26 ی ساڵی 2006 ی عیراقیه، ئه‌م یاسایه له ماده‌ی (3) ده‌ڵیت (من ولد لاب عراقی أو اڵام عراقیه اعتبر عراقیاً ) واته ئه‌و که‌سه‌ی که له باوکێک یان له دایکێکی عێراقی لەدایک بێت واته ده‌توانێت له‌سه‌ر باوک یان له‌سه‌ر دایک به‌ته‌نها ره‌گه‌زنامه بدرێت به‌و که‌سه‌و به عیراقی داده‌نرێت، چونکه له یاساکانی پێشوودا ئه‌م بڕگه‌یه نه‌بووه که له‌سه‌ر دایک ره‌گه‌زنامه بدرێت، هه‌ر له‌هه‌مان مادده‌ی (3) دا له بڕگه‌ی (ب) ده‌ڵێت هه‌ر منداڵێک له عیراق دۆزرایه‌وه پێی ده‌وترێت (لقیط) واته دۆزراوه له پاڵیشدا ده‌ڵێت (أو مجهول النسب) واته ئه‌گه‌ر دایک و باوکیشی نەزانراو بوو (لقیط) ی جیا کردوه‌ته‌وه".
عەقیدی مافپەروەر زیاتر روونیکردەوە، ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه له سیسته‌می کاروباری مه‌ده‌نی ژماره (32) ی ساڵی 1974 شه‌ش مادده‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه داوه له‌مادده‌ی(14-15-16-17-18-19-20) هه‌موو حاڵه‌ته‌کانی شیکردوه‌ته‌وه (لقیط) له‌گه‌ڵ (مجهول نسب) ده‌مه‌وێت ئه‌و به‌ڕێزانه تێبگه‌یه‌نم که که‌مپینه‌که‌یان ڕاگه‌یاندووه (لقیط) مه‌رج نییه به‌کوردی ئه‌و وشه ناشیرینه‌ی (زۆڵ) ی بۆ به‌کارهاتووه ده‌توانرێت ئه‌و وشه‌یه لاببرێت و هه‌مواربکرێته‌وه به‌ڵام (لقیط) ده‌ڵێت بۆ منداڵێکه له‌هه‌ر شه‌ڕێکدا بێت بۆنموونه له کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و له ئه‌نفاله‌کان حاڵه‌تی واهه‌یه منداڵێک ده‌دۆزرێته‌وه و باوک و دایکی نادیاره خۆ ئه‌مانه مناڵی ناشه‌رعی نیین به‌ڵام باوکیان نادیاره، یاسای کارتی نیشتیمانی ژماره (3) ی ساڵی 2016 ئه‌ویش هه‌ر له مادده‌ی (20) دا ڕێک چاره‌سه‌ری بۆ دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له دادگای نەوجەوانان (أحداث) هه‌ڵده‌ستێت به‌وه‌ی که (ولاده) بۆ ئه‌م منداڵه ده‌کاته‌وه و ده‌ینێرێت بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م به‌ڵگانه ده‌نێرێت بۆ ئێمه و ئێمه‌ش تۆماری ده‌که‌ین و ناسنامه‌ی ده‌ده‌ینێت.
بەڵام دەستەواژەی (لقیط) ئایا دەستەواژەیەکی گونجاوە لە کاتێکدا لە زمانی کوردی‌دا مانایەکی نەشیاوی هەیە؟ لە وەڵامدا عەقیدی مافپەروەر دەڵێت" راستە ده‌سته‌واژه‌یه‌کی جوان نییه و منداڵه‌که‌ش تاوانی نییه، یا خۆ ئەگەر لەحاڵەتێکدا ره‌نگه دایکه‌که که‌وتبێته هه‌ڵه‌وه به‌ڵام منداڵه‌که تاوانی نییه ده‌توانرێت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بگۆڕدرێت، له یه‌کێک له بڕگه‌کانی سیسته‌می کاروباری شارستانی ده‌ڵێت نابێت له سجل-تۆماردا بنوسرێت (لقیط) بۆئه‌وه‌ی کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵه‌که دروست نه‌کات واته نابێت بنوسرێت مناڵه‌که به‌م حاڵه‌ته تۆمار کراوه".
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی دووپاتیکردەوە، له‌سنوری پارێزگای سلێمانی یان له یاسای عیراقی‌دا هیچ ڕێگریه‌ک نییه که منداڵ ئه‌گه‌ر باوک و دایکی نادیار بێت یان منداڵێکی ناشه‌رعی بێت که باوکی نەزانراو بێت و ژنه‌که تاوانێکی به‌رامبه‌ر کرابێت رێگری نییه که پێناسی هه‌بێت، پێناسی ده‌درێتێ و زۆریش ئاساییه.
"یاسا که هه‌موارده‌کرێته‌وه ده‌بێت ئیجابیات و سلبیاتی و کاریگه‌ریه‌کانی لێک بدرێته‌وه، ئه‌م که‌مپینه‌ش که کراوه ده‌بێت کاریگه‌ریه‌که‌ی لێک بدرێته‌وه، بۆنموونه ناونانی مناڵ ئازاده دراوه به دایک و باوک واته هه‌ردووکیان ئازادن دایک ناوی ده‌نێت یان باوک ناوی ده‌نێت به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م ناونانه بۆ نمونە چه‌ند کێشه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه ڕوویداوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی باوک و دایک ڕێکناکه‌ون ناوێک له‌سه‌رناوێک بۆ مناڵه‌که‌یان، وه له‌هه‌مانکاتدا مافی مناڵه‌که ده‌خۆن، کاتێک دوای نۆمانگ مناڵه‌که‌ی ناو ده‌نێت دێته‌وه دوای مانگێک یان ساڵێکی تر ده‌یه‌وێت دیسانه‌وه ناوی مناڵه‌که‌ی بگۆڕێت، خۆی که ناوی ناوه به‌دڵی نییه له‌یاساش مناڵ به‌ته‌مه‌نی ژیانی بۆی هه‌یه یه‌کجار ناوی خۆی بگۆڕێت، من ئامۆژگاریشیان ده‌که‌م ده‌ڵێم ئه‌م مناڵه بوو به هه‌ژده ساڵ لێی بگه‌ڕێن با خۆی ناوی خۆی بگۆڕێت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه یاسایه‌ک ده‌ربکرێت که لێکترازان له خێزاندا دروست نه‌کات بۆیه که ده‌وترێت با به‌ناوی دایکیه‌وه بێت یان به‌ناوی باوکیه‌وه بێت پێموانییه ئه‌مه کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بێت"، عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق عەلی بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی وایوت.
ئەی ئێوە چۆن ناسنامە دەدەنە منداڵانی قوربانی دەستی داعش ئەو خانمانەی دەستدرێژی کراوەتە سەریان؟ لە وەڵامدا عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق وتی" ئێمه به‌پێی مادده‌ی (20) له‌یاسای کارتی نیشتیمانی ژماره (3) ی ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ سیسته‌می باری شارستانی کاری بۆ ده‌که‌ین ده‌توانین ناوی بنێین باوک نادیار واته (اب مجهول) ی پێی ده‌ڵێن له عه‌ره‌بیدا، ئاساییه باوک نەزانراو هه‌یه شتێکه داده‌نرێت هه‌تا ئه‌وکاته‌ی باوکه‌که زانراو ده‌بێت له‌وانه‌یه هه‌تا ته‌مه‌نیشی ته‌واو ده‌بێت باوکه‌که زانراو نه‌بێت به‌ڵام ناوی ده‌نێین (باوک نەزانراو) چونکه با ئه‌م منداڵه ناشارعیش بێت که گه‌وره بێت هه‌ر ده‌پرسێت باوکم له‌کوێیه رێگه له‌مه ناگیرێت ئه‌مه هه‌ست و نه‌ستی که‌سه‌که خۆیه‌تی ئه‌مه له‌ناخی مرۆڤدایه و یاسا نییه بوترێت ئه‌م منداڵه که گه‌وره‌ش بوو به‌دوای باوکی‌دا نه‌گه‌ڕێت بۆیه ئه‌مه ناوده‌نرێت (اب مجهول- باوک نەزانراو) مه‌رج نییه ناوبنرێت (لقیط) ناوی باوکی منداڵه‌که له دادگای (أحدث) به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دایکه‌که ناوی سیانی بۆ داده‌نێن له‌وانه‌یه ناوه سیانیه‌که‌ش راست نه‌بێت".
ئێوە وەک بەڕێوەبەرایەتیەکەتان مامەڵەیەکی لەو جۆرە هاتوه‌تە لاتان کە منداڵێک باوکی نەزانراو بێت یا منداڵی قوربانیەک بێت؟ وەڵامەکەی بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی بەم جۆرەبوو" من به‌حوکمی کاره‌که‌ی خۆم هه‌میشه به‌دواداچون بۆ ئه‌و شتانه ده‌که‌م به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچ حاڵه‌تێکی وام نه‌بینیوه، پێم سه‌یره ده‌ڵێن حاڵه‌تێکی واهه‌یه که 350 منداڵ بێ ناسنامه بێت، ئه‌گه‌ر له‌سنوری ئێمه بێت و بێته لای ئێمه ئیجرائاتی یاسایی بۆ ده‌که‌ین و ناسنامه‌ی ده‌ده‌ینێ، له سنووری پارێزگای سلێمانی که 35 فه‌رمانگه زیاتره ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی وامان نییه، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم هیچ شتێکی وا باس نه‌کراوه به‌ڵام ئه‌و که‌مپینانه‌ی راگه‌یه‌نراوه ره‌نگه ئه‌وان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان کردبێت بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت یاساکه هه‌مواربکه‌نه‌وه پێموایه ده‌بێت بیر له هه‌موارکردنه‌وه‌که‌ی بکرێته‌وه ئایا کاریگه‌ری سلبی لێده‌که‌وێته‌وه یان نا، وه هه‌رشتێکیش له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی بێت منیش به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانی ده‌که‌م له‌هه‌ر شوێنێک هه‌بێت".
وتیشی" تائێستا حاڵه‌تی وا رووینه‌داوه پێموانییه هیچ گرفتێک ببینم ئه‌گه‌ر به‌ناوی دایکیشه‌وه بانگ بکرێت، ئێستا له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌مانه به‌ناوی دایکه‌وه بانگده‌کرێت به‌ئاسایی به‌ڵام له تۆماردا هه‌ر به‌ناوی باوکه‌وه‌یه".
عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق دەشڵێت" گرفته‌که ئه‌وه‌یه وه‌کو وتم سه‌رجه‌م یاساکانی عیراق به ده‌ستوریشه‌وه سه‌رچاوه‌که‌ی دینی ئیسلامه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته حکومه‌تێکی عه‌لمانی هه‌بێت و دینی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی یاساکه نه‌بێت و ده‌ستوور له‌سه‌رچاوه‌ی دینی ئیسلامه‌وه وه‌رنه‌گیرێت ئه‌وکاته ده‌توانیین بڵێین هیچ کێشه‌یه‌ک نییه به‌ڵام مادام له دینی ئیسلام و قورئانه‌وه وه‌رگیراوه که مایه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی نییه واته نه‌گۆڕه".
ئاماژەت بەوەکرد سەرچاوەی یاساکان دینی ئیسلامە، ئەی ئەگەر منداڵێک لە دایک و باوکێکی موسڵمان نەبوبێت یا منداڵی خانمە قوربانیە ئێزیدییەکان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەکاتێکدا ئەوان دینیان ئیسلام نیە؟ لە وەڵامدا عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق دەڵێت: "هه‌موو دینه‌کان رێگه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه لای ئێمه هیچ کێشه‌یه‌ک نییه با مه‌سیحی بێت، کلدانی بێت، ئاشووری بێت، ئێزیدی بێت به‌پێی یاساکانی عیراق هیچ کێشه‌یه‌ک نییه له‌و بابه‌ته، من به‌ش به‌حاڵی خۆم گرفتێک نابینم به‌ڵام گرفته‌که ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی حوکمی ئیسلامه، باشە ئایا له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ئاساییه منداڵ به‌ناوی دایکیه‌وه بێت؟ من نه‌مبیستوه وابێت".
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی جەختیکردەوە: "هیچ که‌س ناچار نه‌کراوه له‌یاساکه‌شدا که‌س ناچار نه‌کراوه چونکه هه‌م به‌پێی ده‌ستوور و هه‌م به‌پێی یاساکانی کارتی نیشتیمانی و کاروباری شارستانی مافی ئاینه‌کانی تریش دراوه به‌ڵام له‌هیچ کام له‌و ئاینانه نه‌هاتوون داوابکه‌ن بڵێن با منداڵه‌که‌مان به‌ناوی دایکه‌وه بێت، به‌ڵام لای ئێمه ناوی سیانی هه‌یه واته یه‌که‌م ناوی منداڵه‌که و دوایی ناوی باوک و باپیر ئینجا ناوی دایک و باپیری دێت لای ئێمه هیچ گرفتێک دروست نه‌بووه بڵێن یاسای خۆمان سه‌پاندبێت به‌سه‌ر که‌سێکدا، به‌ڵام خۆ ئه‌م یاسایانه له عیراق ده‌رچوون هه‌ر هاوڵاتیه‌کیش له عیراق بژی ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌م یاسایانه بێت تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م یاسایانه هه‌موارده‌کرێته‌وه و ده‌ستوور هه‌موار ده‌کرێته‌وه".
لەسەر نووسینی دینی منداڵ لە ناسنامە عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق ئەوەشی وت، ئاساییه هه‌رکه‌سه دینی خۆی هه‌یه، کێشه‌مان نییه ئه‌و مناڵه‌ی له‌دایک ده‌بێت موسڵمان بێت (مسلم) ده‌نوسرێت، مه‌سیحی بێت (مه‌سیحی) ده‌نوسرێت واته رێگریمان نییه له‌سه‌ر دین، نه‌خێر (مسلم)ی به‌سه‌ردا ناسه‌پێنرێت، دادگای نەوجەوانان (أحداث) بەوەرگرتنی رەزامەندی دایکی منداڵەکە بڕیارده‌دات که ئه‌و منداڵه هه‌ڵگری چ بیروباوه‌ڕێکی ئاینیه، واتە به‌بڕیاری دادگا که دایکی منداڵەکە هەڵگری چ دینێک بێت، دایکەکە وتی ئاینی ئیسلامه، ئیسلامه که وتیشی ئاینی مه‌سیحیه ئاینی مه‌سیحیه یا هەر دینێکی تر، ئێمه‌ش بڕیاری دادگا جێبه‌جێ ده‌که‌ین، من به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری شارستانیم هه‌تا ئێستا هیچ گرفتێکی وا نه‌هاتوه‌ته لای من و هیچ گرفتێکیشمان له‌و بابه‌ته نییه.