نرخی پارەی کارەبا بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان کەمکرایەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" کرێی کارەبا بۆ خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەکان بەڕێژی 20% کەمدەکرێتەوە و لەسەرەتای ئەم مانگەوە کاری پێدەکرێت". 

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆى کەمال محەمەد ساڵح، وەزیرى کارەباى لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە" لەبەر بەرژەوەندى گشتى کۆنترۆڵکردنى نرخى نان و نەهێشتنى قۆرخکارى لە گرانکردنى نرخى نان بڕیاردرا بە داشکاندنى 20% لە نرخى کارەباى بەکارهاتوو بۆ سەرجەم نانەواخانە و سەمونخانەکان لە رۆژى یەکى ئەیلولى 2021 جێبەجێ بکرێت بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى".

دەقی بڕیارەکە:


PM:03:38:02/09/2021