" داعش گەورەترین دزی لە کێڵگەیەکی نەوت لەحەمرین دەکات"

قائیمقامی دوزخورماتوو رایگەیاند " داعش گەورەترین دزی لەنەوتی خاوی کێڵگەی عەجیل لەناوچەی حەمرین دەکات رۆژی ٥ شەممە نزیکەی ١٠٠ تەنکەر نەوتیان لێفرۆشتووە".
شەلال عەبدول قائیمقامی دووزخورماتوو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەر تانکەرێکی نەوتی خاو لەلایەن داعشەوە بە ١٢ تا ١٤ هەزار دۆلار فرۆشراوە.
قائیمقامی دووزخورماتوو دەڵێت" تەنکەرەکان بەرێگایەکای دووردا دەرۆن تا نەوتەکە پڕ دەکەن و دواتر دەیگەیەننە دەست  مافیاکانی فرۆشتنی نەوت". 
توانای کێڵگەی عەجیل زیاتر لە ٢٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا، پێش کۆنترۆڵکردنی لەلایەن داعشەوە حکومەتی بەغدا دەیویست بەرزی بکاتەوە بۆ ٧٠ هەزار بەرمیل، هەروەها ئەو کێڵگە نەوتییە رۆژانە یەک ملیۆن و ٢٠٠ پێ سێجا گاز سروشتی بەرهەم دەهێنێت.



PM:01:10:04/07/2014