وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" له‌سه‌ر داهاتی ١٥%ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێرن (بیست و چوار) پرۆژه له شاری هه‌ولێر دروستده‌كرێن".
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" له‌سه‌ر داهاتی ١٥% سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر (بیست و چوار) پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنوری هه‌ر (شه‌ش) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێن و ئه‌مه‌ش ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌و شاره به‌رزده‌كاته‌وه و شاره‌كه له سێكته‌ری خزمه‌تگوزاریدا قۆناغێكی دیكه ده‌چێته پێشه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نزیكه‌ی (بیست) گه‌ڕه‌ك و چه‌ند شوێنێكی گشتی له‌و پرۆژانه سودمه‌ند ده‌بن كه پێكهاته‌ی پرۆژه‌كانیش دروستكردنی شه‌قامی نوێ، ڕێكخستنی شوێنه‌كانی سوڕانه‌وه و جوانكردنی شه‌قام، شۆسته، نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه، هه‌روه‌ها قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی كۆڵانه‌كان، له خۆده‌گرێت.
رونیشیكردەوە، ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی له‌و پرۆژانه سودمه‌ند ده‌بن، بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی (به‌ختیاری، سێبه‌ردان، موفتی، ئیسكان، پێنجی حه‌سارۆك، فه‌رمانبه‌ران، هاوكاری، كارێزان، سه‌ركه‌وتن، ١٢١ی گوڵان، ڕۆشنبیری، ڕاستی، ڕزگاری دو، كوردستان، نه‌ورۆز، شادی) هه‌روه‌ها به‌شێك له شۆسته‌ی قوتابخانه‌ی له‌یلا زانا له گه‌ڕه‌كی كوێستان، شه‌قامی ٦٠ مه‌تری نزیك مزگه‌وتی سپی، دروستكردنی شه‌قام له گه‌ڕه‌كی برایه‌تی، دروستكردنی شه‌قام و ته‌واوكردنی شه‌قامێكی ٣٠ مه‌تری له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ كه‌رتی ٢٥٠ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر.