ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ڕ‌اگه‌یاند" له چه‌ند ڕ‌ۆژی ئاینده‌دا ده‌زگاكه‌یان به ھه‌ماھه‌نگی نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و ٥٥ كۆچبه‌ره كورده ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه ھه‌رێم كه له‌لایه‌ن توركیاوه ڕ‌اده‌ستی به‌ره‌ی نوسره كرابوون له سوریا".
لە لێدوانێکی رۆژناەوانیدا، ئاری جه‌لال کە سه‌رۆكی دەزگای لوتکە رایگەیاند" كاروباره‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی عیراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ته‌واو بوون و له ئێستادا چاوه‌ڕ‌ێی ته‌واوبوونی كاره یاساییه‌كانن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا تا له ڕ‌ێگه‌ی توركیاوه ھه‌موو كۆچبه‌ره‌كان بگه‌ڕ‌ێنرێنه‌وه، وتیشی، باری ته‌ندروستی كۆچبه‌ره‌كان باشن و له ئێستادا له كه‌مپدان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه".
رۆژی سێشەممە لەلایەن جەندرمەکانی تورکیاوە ٦٠ کۆچبەری دەستگیرکراو رەوانەی سوریا کران و رادەستی بەرەی نوسرا کران، دوای ئەوەی لەهەوڵی گەیشتنیان بە ئەوروپا لە تورکیا دەستگیرکران.