لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزایی چەمچەماڵ، ژنێکی دووگیان بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی ئافرەتێکی دووگیانی تەمەن ٢٧ ساڵ و گەیاندراوەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، بەوتەی کەسوکارەکەی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەشکردووە، ئافرەتەکە دانیشتووی ناحیەی شۆڕشە و دووگیان بووە، دوای جێبەجێکردنی رێکارەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.