هاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک و نەوەی نوێ لە سلێمانی دەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکەن
بڕیارە لە دوو رۆژی جیاواز و لە دوو کاتی جیاوازدا، نەوەی نوێ و لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە لە یەکێتی و گۆڕان پێکهاتووە دەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " نەوەی نوێ رۆژی ٧ ی ئەیلول لە سلێمانی دەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکات، هەرچی لیستی هاوپەیمانی کوردستانە کە لە یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان پێکهاتووە، پلانیان هەیە لە شاری کەرکوک ئیڤێنتێکی گەورە سازبکەن بۆ ناساندنی هاوپەیمانێتیەکەو کاندیدەکانیان.
تا ئێستا هەڵمەتی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بە فراوانی لەلایەن حیزبە کوردیەکانەوە دەستپێنەکراوەو تەنها کاندیدە سەربەخۆکان دەستیان بە هەڵمەت کردووە، پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیەی داهاتوو حیزبە گەورەکان دەستبکەن بە هەڵمەتی هەڵبژاردن.
بڕیارە رۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بکرێت.
PM:09:19:03/09/2021