ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە سێ سەرچاوەیان لە هەرێمی بەنجشێرەوە رایانگەیاندووە کە ئەو هەرێمەش لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکراوە.
رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکیەوە لە بزووتنەوەی تاڵیبانەوە رایگەیاندووە" دەسەڵاتمان بەسەر تەواوی ئەفغانستاندا دەڕوات و گێرەشێوێن و دروستکەرانی پشێووی و بنجشێر شکستیان خوارد".
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند " کارەکانمان لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووەو یارمەتی بەنجشێر نادەین".
چەکدارانی تاڵیبان لە کابولی پایتەخت بەبۆنەی کۆنترۆڵکردنی بنجشێرەوە دەستیان بە ئاهەنگ کردوو تەقە بە ئاسماندا دەکەن.
هەرچی هەواڵی ئەحمەد مەسعود و جێگرەکەی ئامروڵا ساڵحە، هەڵهاتوون بۆ تاجاکستان، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت کە ئەو بنجشێرەو دەڵێت" دۆخەکە قورسەو ئێمە رووبەرووی هێرشێک بووینەتەوە کە قاعیدەش تیایدا بەشدارە".