کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی ڕاگەیاند

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ شەممە و سبه‌ی یەکشەممەی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت، هاوکات ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ شارەكانی كوردستان بەم شێوەیە دەبێت، (كەركوك ٤٠، هەڵەبجە ٣٩، هەولێر ٣٨، سلێمانی ٣٧ و لە دهۆكیش ٣٦ پلە)ی سیلیزی دەبێت.


AM:11:05:04/09/2021