وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هەرێم لەسەر هاورده‌كردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری نه‌وت ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی به‌نزین و نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان".
كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند" ئامانجی ئێستامان ئه‌وه‌یه كه كارده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی و هه‌یكه‌لێكی نوێمان دیاریكردوه، به‌وه‌ش كۆنتڕۆڵی تێچوی نه‌وت و گرێبه‌سته‌كان و خه‌رجیه‌كانمان كردوه، ده‌مانه‌وێت زیاتریش پێشیبخه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد" به زیاده‌وه له کۆمپانیای كار ده‌توانین به‌نزین به‌رهه‌مبێنین، به‌ڵام به‌هۆی ره‌چاوكردنی دۆخی ئابووری كوردستان پێویسته به‌شێك له نه‌وتی خاو ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین و ناكرێ هه‌مووی بكه‌ین به به‌نزین".
سه‌باره‌ت به‌ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی سپی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هەرێم باسی لەوەکرد، خه‌می ئێمه هاوڵاتیانی گوندنشینه بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی، چونكه كه‌سێك پاره‌ی هه‌بێت ده‌توانێت نه‌وته‌كه بكڕێت، بۆیه من به‌رپرسیاریه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان له ئه‌ستۆ ده‌گرم، له‌گه‌ڵ به‌غداد قسه‌م كردووه ده‌بێت ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كمان بۆ بنێرن و سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.