ئەفسەرێکی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە بەهۆی پێوەدانی مارەوە گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٤ی ئەیلول ئەفسەرێکی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە بەهۆی پێوەدانی مارەوە گیانی لەدەستدا.

محەممەد ئاکۆیی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بە ناوی رۆستەم سۆفی، تەمەن ٤٢ ساڵ ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەریر کرا، کە بەهۆی پێوەدانی مار و ژەهراوی بوونی باری تەندروستی ناجێگیر بوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کرا، بەڵام لە رێگە بەهۆی زۆری ژەهری مارەکە لە جەستەیدا گیانی لەدەستدا".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ئێستاشدا تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

رۆستەم سۆفی، موقەدەمێکی فەرماندەی سپیلکی هێزی پێشمەرگە بوو، ناوبراو خێزاندارە و دانیشتووی ناحیەی هەریرە.


PM:10:37:04/09/2021