لە باشوری کەرکوک لە هێرشێکی داعشدا ١٢ پۆلیس کوژران

نیوەی شەوی شەممە ٤ ی ئەیلول چەکدارانی داعش هێرشدەکەنە سەر بنکەیەکی پۆلیسی فیدراڵی لەناوچەی رەشاد و لەدوو کاتی دا ١٢ پۆلیسی فیدراڵی دەکوژرێت.

بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو داعش هێرشی کردە سەر بازگەیەکی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناحیەی ڕەشاد لە گوندی سووتە کە ٦٥ کیلۆمەتر لە باشوری کەرکوکەوە دورە، لەیەکەم رووبەرڕووبوونەوەدا دوو پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران، پاشان هێزێکی کۆماندۆ بەدەم هێرشەکەوە دەچن، بەڵام چەکدارانی داعش بەهۆی بۆمبەوە کە لەسەر ڕێگای کاروانەکەیان داناوە و بەهۆیەوە ١٠ پۆلیسی تر کوژران. 

ماوەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەتایبەتی لە پارێزگای کەرکوک و دیالە چەکدارانی داعش چالاکبوونەتەوە و هەفتانە چەند جارێک گورزی سەربازی لە هێزە عێراقییەکان دەوەشێنن.



AM:09:55:05/09/2021