فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ناوچەی حەویجە بۆردۆمان دەكەن

ئەمڕۆ هەینی 4ی تەموز فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بە سەختی هەندێك ناوچەی شارۆچكەی حەویجەیان بۆردومان كرد و بەو هۆیەوە خەڵكی ماڵ و حالی خۆیان جێ دێڵن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار راگەیاند كە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق؛ ژمارەیەكی زۆری خەڵكی شارۆچكەی حەویجە ئاوارەبوون و رەوشی ئەمنیش زۆر ئاڵۆزە.

بەهۆی خەستی بۆردومانەكە تا ئێستا‌ زیانەكانی گیانی نەزانراوە، بەلام زۆر شوێنی گشتی تووشی زیانێكی مادی زۆر هاتوون.



PM:04:06:04/07/2014