وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم بەبۆنەی دەستپێکردنی خوولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ەوە، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سبەی دوو شەممەوە بۆ چوار کاتژمێر لە رۆژەکانی تاقیکردنەوەدا رادەگرێت.
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن رایگەیاند " لە رۆژی دووشەممەوە ٦ی ئەیلول تا وەکو ١٥ی ئەیلول بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی خوولی دووەمی پۆلی(١٢)ی ئامادەیی، ڕۆژانە لە کاتژمێر (٦:٣٠) ی بەیانی تاوەکو (١٠:٣٠) بەیانی سەرجەم هێلەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن".
خوولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە رۆژی ٢٥ ی تەموزەوە دەستیپێکرد و تا ١٨ بەردەوام بوو.